سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كۆچی دوایی دەستەی نەزاهەی ڕاگەیاند

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ هەینی، كۆچی دوایی دادوەر عزەت توفیق جەعفەر سەرۆكی دەستەی نەزاهەی ڕاگەیاند، كە بە روداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.
بەرێزیان ڕایگەیاند:” بەدڵێكی خەمبارەوە دوای ڕازیبوون بە قەدەری خوا هەواڵی كۆچی دوایی دادوەر عزەت توفیق جەعفەر سەرۆكی دەستەی نەزاهەمان پێگەیشت كە شەوی ڕابردوو بە روداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا”.
وتیشی:” یەكێك لە رەمزەكانی دادوەریمان لەدەستدا، كۆچكردوو زۆر پەرۆش بوو بۆ بەجێگەیاندنی ئەركەكانی، لەخوای گەورە دەپارێینەوە كۆچكردوو بەر رەحمەتی خۆی خات، و بە بەهەشتی بەرین شادی بكات، سەبوری كەسوكاریشی بدات.
=======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
15 ئازاری 2019