سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەزیری بازرگانی قەتەر دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، پێشوازی كرد لە عەلی ئبن ئەحمەد كەواری وەزیری بازرگانی قەتەر و شاندی یاوەری.
لەمیانی دیدارەكە گفتوگۆ سەبارەت بە پتەوكردنی پەوەندی دۆستانە كرا بەوجۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندیەكانی هەردوو گەلی برا دەكات.
هەر لە دیدارەكە تاوتوێی دۆسیەی هاریكاری ئابوری و بازرگانی نێوان هەردوو وڵات كرا، لەگەڵ كاراكردنی دۆسیەی وەبەرهێنان، و سودوەرگرتن لە ئەزمونی كۆمپانیا قەتەریەكان و بەشداریكردنیان لە دوبارە ئاوەدانكردنەوە.
بەرێزیان تەئكیدیشی كردەوە لەسەر پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ حكومەتی عێراق و تێگەیشتنی بۆ كرانەوە بە ڕووی وڵاتانی دراوسێ و جیهان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش.
=======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
17 ئازاری 2019