سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە بەرێز جەعفەر محەمەد باقر سەدر دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز جەعفەر محەمەد باقر سەدر.
لە میانی دیدارەكە تاوتوێی دوا پێشهاتەكانی بارودۆخی سیاسی لە وڵات كرا، لەگەڵ دۆسیەی تەواوكردنی كابینەی حكومەت، و یەكلایی كردنەوەی ئەو وەزارەتانەی پڕ نەكراونەتەوە و كۆتاییهێنان بە ئیدارەدانی دەوڵەت بە وەكالەت.
تەئكیدیش كرایەوە لەسەر گرنگی پێشكەش كردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان، و دەركردنی یاسای پێویست كە كاریگەری دەبێت لەسەر باشكردنی خزمەتگوزاری و كۆمەڵایەتی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
17 ئازاری 2019