سەرۆكی ئەنجومەنی پێشوازی لە شاندێكی كۆنگرێسی ئەمریكا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە شاندێكی كۆنگرێسی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی جۆن گارانەتدی و بە ئامادەبوونی بەرێز جوی هود كار
هەڵسورێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد.
لە میانی دیدارەكە گفتوگۆ سەبارەت بە پتەوكردنی پەوەندی هاوبەشی نێوان عێراق و ئەمریكا كرا بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندیەكانی هەردوو وڵات دەكات، هەروەها تاوتوێی دوا گۆڕانكاریە سیاسی و ئەمنیەكانی عێراق و ناوچەكە كرا، لەگەڵ هاریكاری دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات لە بواری ریشەكێش كردنی تیرۆر، و كۆتاییهێنان بە بیری توندڕەوی و شانەكانی تیرۆریستانی داعش.
هەر لە دیدارەكە جەختكرایەوە لەسەر گرنگی پشتیوانی لە حكومەتی عێراق؛ بۆ جێبەجێكردنی بەرنامە حكومیەكەی؛ لەپێناو گەیشتنی خزمەتگوزاری و جێبەجێكردنی داواكاری هاوڵاتیان و بەردامی لە هەوڵەكان بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری؛ بۆ زامنكردنی گەڕانەوەی ئاوارەكان و دەستەبەركردنی ژینگەیەكی گونجاو بۆ ژنان و منداڵان و بەدورگرتنیان لە بیری توندڕەوی و پاراستنیان لە ڕووی كۆمەڵایەتیەوە.
لە بەشێكی تری دیدارەكە باس لە دۆسیەی وەبەرهێنان لە عێراق كرا، لەگەڵ دەستەبەركردنی ژینگەی گونجاو بۆ راكێشانی كۆمپانیا جیهانیەكان بەشێوەیەكی گشتی و كۆمپانیان ئەمریكیەكان بە تایبەتی؛ بۆ دەستكردن بە قۆناعی بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوە بەو جۆرەی زامنی دەستەبەركردنی خزمەتگوزاری سەرەتایی بۆ هاوڵاتیان دەكات لەگەڵ دابینكردنی هەلی كار.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
18 ئازاری 2019