لە چوارچێوەی سەردانی بۆ پارێزگاكان…سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران گەیشتە سلێمانی

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، بە یاوەری شاندێكی پەرلەمانتاران گەیشتە سلێمانی، ئەوش لەچوارچێوەی زنجیرە سەردانەكانی بۆ پارێزگاكان.
بەرێزیان لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.
بڕیاریشە لە سەردانەكەیدا سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چەندین دیدار لەگەڵ سەركردە سیاسیەكان لە سلێمانی و سەردانێكی مەیدانی لە پارێزگاكە ئەنجامبدات.
=====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
19 ئازاری 2019