سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی نقومبوونی بەلەمێك لە موسڵ ڕاگەیاند و پەیوەندی تەلەفۆنیشی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەنجامدا بۆ چاودێری كردنی روداوەكە

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاند بە غەم و پەژارەیەكی زۆرەوە بەلەمێك لە دورگەیەكی گەشتیاری شاری موسڵ نقومبوو لە ئاكامدا دەیان هاوڵاتی مەدەنی بونە قوربانی كە زۆرینەیان ژن و منداڵن.
بەرێزیان زنجیرەیەك پەیوەندی تەلەفۆنیشی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەنجامدا بۆ چاودێریكردنی روداوەكە و بارودۆخی كەسوكاری قوربانیان و برینداران و پێشكەشكردنی هەموو جۆرە هاوكارییەك بۆیان لەسەرجەم بوارەكان.
بەرێزیان سەرەخۆشی لە كەسوكاری روداوی نقومبوونی ئەو بەلەمە لە دورگەیەكی گەشتیاری شاری موسڵ كرد، وتی لە خوای گەورە داواكارم سەبوری كەسوكاریان بدات، و قوربانیانیش بەر رەحمەتی خۆی خیات و لە گوناهیان خۆشبێت، و چارەسەری بەپەلەی برینداران بكات.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
21 ئازاری 2019