سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە موسڵ: خوێنی عێراقییەكان كە ڕژایە سەر خاكی نەینەوا بە فیڕۆ ناڕوات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ هەینی سەردانی پارێزگای نەینەوای كرد بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداری كارەساتی نوقومبوونی بەلەمەكەی موسڵ بێت.
دوا بەدوای گەیشتنی بۆ بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسینەكانی نەینەوا بەرێزیان بە ئامادەبوونی دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لەگەڵ ژمارەیەك پەرلەمانتارانی نەینەوا و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا كۆبویەوە و داوای كۆبونەوەی هەر سێ سەرۆكایەتیەكەی كرد سەبارەت بەو كارەساتە بەئازارە.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەرخۆشی خۆی ئاراستەی عێراقیەكان و كەسوكاری ئەو كارەساتە مرۆییە ئازاربەخشە كرد كە تیایدا دەیان كەسی بێ تاوان بونە قوربانی و زۆرینەیان منداڵ و ژن بوون، ئاماژەی بەوە كرد موسڵ كارەساتی زۆری بینیوە و دوچاری بارودۆخێك بوەتەوە پێشتر هیچ شارێك دووچاری نەبووە، پێویستە هەموان لەگەڵیابین لەو كارەساتە و تەئكیدی كردەوە كاردانەوەی نیشتمانی لە ئێش و ئازاریان كەمدەكاتەوە دڵی عێراقییەكانیش بەكگرتووبوو لەسەرجەم بارێزگا و پێكهاتە و كوتلەی سیاسی و كەسایەتیە نیشتمانی و دینیەكان.
ئاماژەی بەوشكرد موسڵ بە خوێنی عێراقییەكان لە باكورەوە بۆ باشور ڕزگاركرا بە گیانفیداییان تیرۆر تێكشكێنرا بۆیە پێویستە پارێزگاری لەسەركەوتنەكان بكرێت و رێگە بەگەندەڵكاران نەدرێت ئەو دەستكەوتە بە فیڕۆ بدەن.
وتیشی، ئەی گەندەڵكاران و لادەران لە یاسا خوێنی عێراقییەكان كە ڕژایە سەر خاكی نەینەوا بە فیڕۆ ناچێت، رێگەتان پێ نادەین خوێن و گیانفیدایی بە هەدەر بدەن، رونیكردەوە ئیدار و ئیرادەی سیاسی لە نەینەوا تاڵانكراوە لەژێر هەڕەشەی چەك.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیشی كردەوە ئەمرۆ بەرپرسیارێتی دەكەوێتە ئەستۆی دەسەڵاتەكانی یاسادانان و جێبەجێكردن بۆ ڕزگاركردنی ئەم شارە لە گەندەڵكاران و دەرچووان لەیاسا پەرلەمانیش بڕیاری گرنگ لە دانیشتنی داهاتوودا سەبارەت بە موسڵ دەردەكات.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
22 ئازاری 2019