د. به‌شیر حه‌داد له باره‌گای پڕۆسه‌كانی نه‌ینه‌وا جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر به‌كارخستنی هه‌مو تواناكان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كاره‌ساتی نقومبونی به‌له‌مه‌كه‌و سزادانی كه‌مته‌رخه‌مه‌كان
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22/3/2019 به یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان گه‌یشته شاری موسڵ و له گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی نه‌ینه‌وا لیوا روكن نه‌جم جبوری وبه‌رپرسه‌كانی ئیداری پارێزگاكه كۆبوه.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی دوایین پێشهاته‌كانی روداوی نقومبونی به‌له‌مه‌كه كرا‌و به‌ڕێزی چاوی به كه‌سوكاری قوربانیان كه‌وت و پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌یان كرد و دڵنیاییان كردنه‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بێده‌نگ نابێت و لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی پێكهێناوه بۆ به‌دواداچونی دۆسیه‌ی به‌له‌مه‌كه.
حه‌داد جه‌ختیكرده‌وه له سه‌ر به‌كارخستنی هه‌مو تواناكان له لایه‌ن ده‌زگاكانی ئاسایش و سه‌ربازی و ئیدارییه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ده‌رهاوێشته‌كانی كاره‌ساته‌كه و گوتی كه ئه‌و ڕوداوه به‌بێ سزادانی كه‌مته‌رخه‌مه‌كان تێناپه‌ڕێت.
هه‌روه‌ها حه‌داد ستایشی هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه به‌شێوه‌یه‌كی واقیعی گیانی نشتیمانپه‌روه‌ری و برایه‌تی له نێوان پێكهاته‌كانی گه‌لی عیراقدا به‌رجه‌سته‌كرد، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی ناردنی تیمه‌كانی ڕزگاركردن بۆ شوێنی ڕوداوه‌كه و پێشوازیكردن له برینداره‌كان له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وپێشكه‌شكردنی هاوكاری پێویست و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌مو ئاهه‌نگ و كه‌رنه‌ڤاڵه‌كانی تایبه‌ت به جه‌ژنه‌كانی نه‌ورۆز.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
22/3/2019