سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە تیمی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوەیەكگرتوەكان دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، پێشوازی كرد لە كەریم خان سەرۆكی تیمی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی سەر نەتەوەیەكگرتوەكان و شاندی یاوەری.
لە میانی دیدارەكە سروشتی كاری تیمە نێودەوڵەتیەكە خرایەڕوو لەگەڵ دەسەڵاتەكانی كە كاری پێدەكەن بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی یاسایی پەرلەمان و ئەنجامدانی كارەكانیان لە چوارچێوەی یاسادا، هەروەها تاوتوێی هەوڵە نێودەوڵەتیەكان كرا سەبارەت بە تاوانەكانی تیرۆریستانی داعش ئەو كۆمەڵكوژیانەی لە عێراق ئەنجامیانداوە.
بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی ئەرشیفكردنی تاوانەكانی داعش و لێپرسینەوە لە تاوانباران و ئەوانەی لە پشتیانەوەبوون، تیرۆریشی بەوە وەسف كرد كە نابێتە نوێنەری پێكهاتە یا دین یا تایفەیەك.
لای خۆیەوە خان خواستی تیمەكەی خستەڕوو بۆ كاركردن بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە عێراق بۆ ئاشكراكردنی تاوانی كۆمەڵكوژی كە دەرحەق بە هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامدراوە.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
23 ئازاری 2019