سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، پێشوازی كرد لە حەسەن شحی باڵیۆزی ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو بە بۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی لە بەغداد.
لەسەرەتای دیدارەكە شحی سەرخۆشی وڵاتەكەی راگەیاند لەبەرامبەر نقومبوونی بەلەمەكەی شاری موسڵ و سەرەخۆشی لەكەسوكاری قوربانیان كرد، پشتیوانی ئیماراتی عەرەبی یەكگرتووی بۆ حكومەت و گەلی عێراق ڕاگەیاند.
هەر لە دیدارەكەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات كرا لەگەڵ هاریكاری لە دۆسیەی ئاوەدانكردنەوە و گەڕانەوەی ئاوارەكان و پشتیوانی لە سەقامگیری عێراق كە كاریگەری دەبێت لەسەر سەقامگیری ناوچەكە.
بەرێزیان رۆڵی شحی بەرز نرخاند لە پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانە، لەماوەی كاركردنی وەك باڵیۆزی وڵاتەكەی لە عێراق و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركە نوێكەی و جەختیكردەوە لەسەر پەرۆشی عێراق بۆ بنیاتنانی باشترین پەیوەندی لەگەڵ ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندیەكانی هەردوو گەلی برا دەكات.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
23 ئازاری 2019