سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە بەرێز عەمار حەكیم دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، پێشوازی كرد لە عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حكمە.
لە میانی دیدارەكە گفتوگۆ سەبارەت بە دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنیەكانی وڵات كرا لە پێش هەمویانەوە پارێزگای نەینەوا و دۆسیەی لیژنەكانی پەرلەمان و كاراكردنی دەسەڵاتی یاسادانان و رۆڵی چاودێری بۆ بەهێزكردنی ئەدای دەسەڵاتی جێبەجێكردن و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
هەر لە دیدارەكە جەختكرایەوە لەسەر گرنگی هاریكاری نێوان هێزە سیاسیەكان و پشتیوانی حكومەت بۆ جێبەجێكردنی بەرنامە ویزاریەكەی بەمەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری و جێبەجێكردنی داواكاری هاوڵاتیان.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
23 ئازاری 2019