ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ ده‌دات له سه‌ر چه‌ند بڕیارێكی تایبه‌ت به ڕوداوی به‌له‌مه‌كه‌ی موسڵ و پارێزگاری نه‌ینه‌واو دوو جێگره‌كه‌ی له سه‌ر كاره‌كانیان لاده‌دات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24/3/2019 له پێنجه‌مین دانیشتنی خۆیدا به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 274 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له سه‌ر لابردنی پارێزگاری نه‌ینه‌واو دوو جێگره‌كه‌ی له كاره‌كانیان و چه‌ند بڕیارێكی سه‌باره‌ت ڕوداوی به‌له‌مه‌كه‌و چاره‌سه‌ركردنی بارودۆخی گشتی له نه‌ینه‌وا په‌سندكرد و كۆتاییشی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی سێ یاسا.
سه‌ره‌تا به‌ڕێز حه‌لبوسی به ناوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانیانی به‌له‌مه‌كه‌ی شاری موسڵ كرد و په‌رله‌مانتاران سوره‌تی فاتیحه‌یان له سه‌ر گیانی شه‌هیدانی هه‌مو عیراق خوێند.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له سه‌ر لابردنی پارێزگاری نه‌ینه‌وا نه‌وفه‌ل حه‌مادی عاگوب و دوو جێگره‌كه‌ی عه‌بدولقادر عبدالله و حه‌سه‌ن زه‌نون له كاره‌كانیان.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له سه‌ر بڕیارێكی په‌رله‌مانی سه‌باره‌ت به ڕاسپارده‌كانی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵأتی دادوه‌ری تایبه‌ت به ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان له سه‌ر ڕوداوی به‌له‌مه‌كه‌و سزادانی كه‌مته‌رخه‌مه‌كان و ژماردنی قوربانیان وه‌ك شه‌هید و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌یان.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له سه‌ر بڕیارێكی په‌رله‌مانی كه تێیدا چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كراوه بۆ یه‌كخستنی سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازی و كۆنتڕۆڵكردنی هێزه سه‌ربازییه‌كان و داخستنی باره‌گای نا فه‌رمی و كردنه‌وه‌ی دادگاكان و چه‌ندین هه‌نگاوی تری تایبه‌ت به دۆسیه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری و ئاواره‌كان له پارێزگاكه‌دا.
هه‌روه‌ها حه‌لبوسی ڕایگه‌یاند كه داواكارییه‌ك له‌لایه‌ن 121 په‌رله‌مانتار به‌ده‌ست گه‌یشتوه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا و دادگاییكردنی ئه‌ندامه‌كانی به‌هۆی بونی سه‌رپێچی گه‌وره‌و كه‌مته‌رخه‌می له به‌ڕێوه‌بردندا.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به خوێندنه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای كاسبی نا یاسایی به‌مه‌به‌ستی پاراستنی دارایی گشتی و خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای شاره پیشه‌سازییه‌كان به‌مه‌به‌ستی هاندانی وه‌به‌رهێنانی تایبه‌ت و به‌هێزكردنی تواناكانی ئابوری نشتیمانی.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی له میانی سه‌رۆكایه‌تیكردنی بۆ به‌شێكی دانیشتنه‌كه، دواخستنی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای چاره‌سه‌ركردنی سه‌رپێچیه‌كانی نیشته‌جێبونی ڕاگه‌یاند.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی پاره‌ی گوازراو ونه‌گوازراوی ڕژێمی پێشوو ژماره (72)ی ساڵی 2017.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی دووشه‌ممه 25/3/2019 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
24/3/2019