جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له وه‌زیری كشتوكاڵی ده‌كات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24/3/2019 پێشوازی كرد له وه‌زیری كشتوكاڵ به‌ڕێز سالح حه‌سه‌نی.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی ڕه‌وشی كشتوكاڵی وڵات كرا‌و به‌ڕێز كه‌عبی گوتی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ لیستێكی تایبه‌تی به به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كان ده‌رده‌كرد كه هاورده‌كردنیان قه‌ده‌غه‌كراوه، به‌ڵام هه‌بونی چه‌ند كه‌سێكی گه‌نده‌ڵ وایكردوه كه پابه‌ندی به‌و لیسته نه‌كرێت وئه‌وه‌ش وایكردوه بازاڕ به به‌رهه‌می كشتوكاڵی نقوم بكرێت، كه ئه‌وه‌ش بوه هۆی وازهێنانی جوتیارانی عیراقی له چاندنی زه‌وییه‌كانیان.
هه‌روه‌ها تاوتوێی پلانی كشتوكاڵی ئێستا كرا‌و تیشك خرایه سه‌ر هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بۆ فراوانكردنی زه‌وی چاندن و جۆراجۆركردنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كان.
كه‌عبی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ ڕێكه‌وتنی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراق له گه‌ڵ وڵاتی ئوسترالیا بۆ ناردنی خورمای عیراقی بۆ بازاڕه‌كانی ئه‌و وڵاته.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز وه‌زیری كشتوكاڵ ئاماژه‌ی به پێویستی عیراق كرد بۆ كۆگای كۆكردنه‌وه‌ی ئاو و به‌نداوه‌كان بۆ سودوه‌رگرتنی زیاتر له وه‌رزی باران بارین و ئاماژه‌ی به قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی 12 به‌رهه‌می كشتوكاڵی كرد بۆ ناو عیراق به تایبه‌تی هه‌ندێك میوه كه ئه‌وه‌ش هانی جوتیارانی داوه ڕوبه‌ری باخه‌كانیان فراوان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به بڕیاری ده‌وڵه‌ت كرد بۆ كڕینی به‌رهه‌می گه‌نم و جۆ له هاوڵاتیان و پێدانی ڕاسته‌وخۆی پاره‌كه بۆ جوتیاران.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
24/3/2019