سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كۆبونەوەیەكی بەرێوەبرد كە پەرلەمانتارانی پارێزگا ڕزگاركراوەكانی لە خۆگرتبوو

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، كۆبونەوەیەكی بەرێوەبرد كە پەرلەمانتارانی پارێزگا ڕزگاركراوەكانی لە خۆگرتبوو.
لە میانی دیدارەكەدا دوا پێشهاتی سیاسی پارێزگا ڕزگاركراوەكان خڕایەڕوو لەگەڵ دۆسیەی خزمەتگوزاری و هەوڵەكانی ئاوەدانكردنەوە.
هەر لە دیدارەكەدا گفتوگۆ كرا سەبارەت بە گرنگی كاری ئەنجومەنی نوێنەران بەوشێوەیەی كاریگەری هەبێت لە پتەوكردنی رۆڵی چاودێری بۆ ئەدای حكومەتە خۆجێییەكان؛ بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە هەموو جۆرەكانیەوە.
لەسەر ئاستی ئەمنیش پەرلەمانتارانی پارێزگا ڕزگاركراوەكان جەختیان كردەوە لەسەر گرنگی پتەوكردنی سوپا و پۆلیس لە رێی رۆڵەكانی ئەو شارانە و دەستەبەركردنی تەواوی كەرەستە پێویستەكان بۆیان بۆ پاراستنی ئاسایشیان.
هەر لە كۆبونەوەكە باس لە گرنگی یەكخستنی هەڵوێست و كاركردن بۆ گەشەپێدانی ئەو پارێزگایانە كرا بۆ زامنكردنی گەڕانەوەی ئاوارەكان و داخستنی دۆسیەی ئاوارەبوون و هەروەها قەرەبوكردنەوەی هاوڵاتیان بەشێوەیەكی دادپەروەرانە و چارەسەركردنی بەربەستەكانی بەردەم دۆسیەی قەرەبووكردنەوەیان.
تەئكیدیش كرایەوە لەسەر گرنگی هاریكاری نێوان كوتلە و هێزە سیاسیەكان؛ بۆ كاركردن لە پێناو سەقامگیری پارێزگا ڕزگاركراوەكان و دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ دانیشتوانەكەی و چارەسەركردنی هۆكارەكانی گەندەڵی و پشتگوێخستن و كەمتەرخەمی.
=======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
24 ئازاری 2019