ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌نگ ده‌دات له‌ سه‌ر بڕیارێكی‌ تایبه‌ت به‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ خاوه‌ن گرێبه‌ستی‌ هه‌ڵوه‌شێندراو و كۆتایی به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ دوو پڕۆژه‌ یاسا دێنێت

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 26/3/2019 له‌ شه‌شه‌مین دانیشتنی‌ خۆی وه‌رزی‌ یاسادانانی‌ دوه‌می‌ ساڵی‌ یاسادانانی‌ یه‌كه‌می‌ خولی‌ چواره‌مدا به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی و ئاماده‌بونی‌ 207 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له‌سه‌ر بڕیارێك بۆ جێبه‌جێكردنی‌ داواكاریه‌كانی‌ خۆپێشانده‌ران ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌و كۆتایی به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ دوو پڕۆژه‌ یاسا هێنا.
سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاسای هه‌مواركردنی‌ شه‌شه‌م بۆ یاسای جێبه‌جێكردنی‌ ژماره‌ (45)ی‌ ساڵی‌ 1980.
له‌لایه‌كی‌ تر، كه‌عبی ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌ له‌ گه‌ڵ خۆپێشانده‌رانی‌ گۆڕه‌پانی‌ ته‌حریر ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌ و گوتی‌ كه‌ ڕێكه‌وتن له‌ گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نوسینگه‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیران كراوه‌ بۆ به‌ستنی‌ دیدارێك له‌ نێوان نوسینگه‌ی‌ ناوبراو و نوێنه‌ری‌ خۆپێشانده‌ران بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانیان.
دواترئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌ سه‌ر بڕیارێكی‌ په‌رله‌مانی‌ سه‌باره‌ت به‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ خاوه‌ن گرێبه‌ستی‌ هه‌ڵوه‌شێندراو له‌ ده‌زگاكانی‌ ئاسایش.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن بڕیاریدا خوێندنه‌وه‌ی‌ ڕاپۆرتێك و تاوتوێكردنی‌ پرۆژه‌ یاسای خزمه‌تی‌ مه‌ده‌نی‌ فیدرالی‌ و پڕۆژه‌ یاسای هه‌مواركردنی‌ یه‌كه‌م بۆ یاسای ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ عیراقی ژماره‌ (26)ی‌ ساڵی‌ 2006 و پڕۆژه‌ یاسای هه‌مواركردنی‌ یاسای‌ سزاكان دوا بخات.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ بۆ پێشنیاری‌ یاسای هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان و قه‌زاكان ژماره‌ (12)ی‌ ساڵی‌ 2018 و خوێندنه‌وه‌ی‌ ڕاپۆرتێك و تاوتوێكردنی‌ پڕۆژه‌ یاسای هه‌مواری‌ یه‌كه‌م بۆ یاسای ده‌سته‌ی‌ ده‌ستپاكی‌ ژماره‌ (30)ی‌ ساڵی‌ 2011 دواخست، له‌ گه‌ڵ دواخستنی‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ ڕاپۆرتێك و تاوتوێكردنی‌ پڕۆژه‌ یاسای هاتوچۆ تا كاتی‌ ته‌واوكردنی‌ كاره‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ یاساكه‌ له‌ لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ ڕاپۆرتێك و تاوتوێكردنی‌ پڕۆژه‌ یاسای هه‌مواركردنی‌ یه‌كه‌م بۆ یاسای سندوقی‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ پاره‌كانی‌ عیراق ژماره‌ (9)ی‌ ساڵی‌ 2012.
له‌ كۆتاییدا دانیشتنه‌كه‌ بۆ ڕۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ 28/3/2019 هه‌ڵگیرا.

فه‌رمانگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
26/3/2019



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X