كه‌عبی: چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ نێشته‌جێبونی‌ هه‌ڕه‌مه‌كی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ گونجاو ده‌بێت كه‌ زیان به‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هیچ لایه‌ك نه‌گه‌ێنێت

جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26/3/2019 سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ ڕاویژكاری‌ كرد له‌ گه‌ڵ ئه‌ندامانی‌ هه‌ردوو لیژنه‌ی‌ یاسایی و كارو خزمه‌تگوزاری‌ و به‌ئاماده‌بونی‌ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی‌ پلاندانان ئه‌وانه‌ی‌ په‌یوه‌ندیدارن به‌ دۆسیه‌ی‌ خانوه‌ هه‌ڕه‌مه‌كیه‌كان و سه‌رپێچی و سنورداركردنی‌ هه‌ژارییه‌وه‌ هه‌یه‌.
له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی‌ دۆسیه‌ی‌ سه‌رپێچیكردن له‌ نیشته‌جێبون و خانوه‌ هه‌ڕه‌مه‌كیه‌كان كرا كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئاڵۆزترین كێشه‌كانی‌ وڵات و پێویسته‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ هه‌ستیار مامه‌ڵه‌ی‌ له‌ گه‌ڵدا بكرێت.
كه‌عبی ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌ و به‌ره‌ به‌ره‌ فراوانتربوه‌، به‌هۆی‌ نه‌بونی‌ ڕێوشوێنی‌ یاسایی بێ لایه‌ن و نه‌بونی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌ نێوان لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كاندا، كه‌ ئه‌مه‌ له‌و خوله‌دا دوباره‌ نابێته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاتی‌ وڵات سورن له‌ سه‌ر كاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ هه‌مو كێشه‌كان دور له‌ كاریگه‌ری‌ سیاسی یان ڕاگه‌یاندن، به‌ڵكو پێویسته‌ چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان دابنرێت و جێبه‌جێ بكرێن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ئامار له‌ وه‌زاره‌تی‌ پلاندانان خاتوو نه‌جلا عه‌لی‌ رونیكرده‌وه‌ كه‌ زانیارییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ 3687 كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نیشته‌جێبونی‌ هه‌ڕه‌مه‌كی‌ له‌ سه‌رجه‌م عیراقدا هه‌ن كه‌ زیاتر له‌ 3,292 ملیۆن كه‌سی تێدا ده‌ژیت واته‌ ڕێژه‌ی‌ 13% له‌ كۆی‌ دانیشتوانی‌ عیراق له‌م هه‌ڕه‌مه‌كیانه‌دا ده‌ژین كه‌ به‌سه‌ر 522 هه‌زار خانه‌ی‌ نیشته‌جێبوندا دابه‌ش ده‌كرێن له‌ سه‌ر زه‌وییه‌ك كه‌ 88% ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌ت و ئه‌وه‌ی‌ تریش هی كه‌رتی‌ تایبه‌ته‌.

نوسینگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌
جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
26/3/2019