جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عیراق له گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 26/3/2019 له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی، پێشوازیكرد له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڕێز محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌لحه‌كیم و ستافی پێشكه‌وتوی وه‌زاره‌ت.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی پێشهاته‌كانی بارودۆخی وڵات و ڕوداوه‌كانی ناوچه‌كه كرا‌و تیشك خرایه‌سه‌ر دۆسیه‌كانی جێگه‌ی گرنگی هه‌ردولاو هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه له سه‌ر گرنگی گه‌ڕانه‌وه‌ی عیراق بۆ پێگه‌ی پێشوی خۆی و گێڕانی ڕۆڵی گرنگی خۆی له هه‌رێم و جیهانداو كاراكردنی هه‌وڵه دبلوماسیه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
هه‌روه‌ها جه‌ختكرایه‌وه له سه‌ر هاریكاری هاوبه‌ش له نێوان وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان له بواری ده‌ركردنی یاساكان و ده‌رماڵه‌ی دارایی بۆ به‌هێزكردنی كاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
26/3/2019