سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: بریارەكەی سەرۆكی ئەمریكا داننانی بەسەروەری كیانی ئیسرائیل بەسەر بەرزاییەكانی جۆلانی سوریا بریارێكی رەتكراوەیە و پێچەوانەی بریارەكانی نەتەوەیەكگرتوەكان و یاسا نێوەدەوڵەتیەكانە

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا تەئكیدی كردەوە بریارەكەی سەرۆكی ئەمریكا داننانی بەسەروەری كیانی ئیسرائیل بەسەر بەرزاییەكانی جۆلانی سوریا بریارێكی رەتكراوەیە و پێچەوانەی بریارەكانی نەتەوەیەكگرتوەكان و یاسا نێوەدەوڵەتیەكانەو شەرعیەتدانە بە داگیركاری.
ئەمەش دەقی بەیاننامەكەیە:
بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمب سەرۆكی ئەمریكا و داننانی بەسەروەری كیانی ئسرائیل بەسەر بەرزاییەكانی جۆلانی سوریا بڕیارێكی رەتكراوەیە و پێچەوانەی یاسا و شەرعیەتی نێودەوڵەتیە، و شەرعیەتدانە بە داگیركرانی زەویەك كە بەهێز دەستدرێژی كراوەتە سەری.
گەلی عێراق بەهەموو هێزە سیاسیەكانی و نوێنەرانی لە پەرلەمان پشتیوانی لە بڕیارەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەن كە داوای كۆتاییهێنان بە داگیركاری دەكات، هەڵوێستی عێراقیش نەگۆڕە كە جۆلان خاكی عەرەبە و داگیركراوە و لەژێر ركێفی یاسا و بڕیارەكانی ئەنجومەنی ئاسایشدایە

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
26 ئازاری 2019