كه‌عبی سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی‌ چه‌ند دۆسیه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات

جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26/3/2019 به‌ ئاماده‌بونی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ڕێز محه‌مه‌د عه‌لی‌ ئه‌لحه‌كیم و بریكاره‌كانی‌ وه‌زاره‌ت، سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان كرد بۆ تاوتوێكردنی‌ چه‌ند دۆسیه‌كی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ سیاسه‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عیراق.
له‌ دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ چه‌ند دۆسیه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ پرۆژه‌ی‌ به‌ستنه‌وه‌ی‌ هێڵی‌ ئاسنی‌ و ئه‌نجام و پێشهاته‌كانی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ سێ قۆڵی‌ هاوبه‌ش له‌ نێوان عیراق و میسر و ئۆردن كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێكردنی‌ ئه‌نجامی‌ لیژنه‌كانی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌ گه‌ڵ وڵاتانی‌ دراوسێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ سنور و ئاوی‌ هه‌رێمی‌ كرا.

 

نوسینگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌
جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
26/3/2019