جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان سه‌ردانی قه‌زای فه‌لوجه ده‌كات و گوێبیستی داواكاری دانیشتوان ده‌بێت
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27/3/2019 به یاوه‌ری به‌ڕێز پارێزگاری ئه‌نبار و به‌ڕێز عه‌دنان ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان، سه‌ردانی قه‌زای فه‌لوجه كرد.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا حه‌داد خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ دیداری خه‌ڵكی فه‌لوجه‌و ڕاسته‌وخۆ به‌دیداریان شادبویه‌وه و ستایشی سه‌قامگیری وئاسایش له شاره‌كه‌دا كرد‌و به‌ڕێزی دووپاتیكرده‌وه كه قۆناغی ئێستا قۆناغی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و سه‌قامگیری و گه‌شه‌پێدانه‌و پێویسته هه‌مولایه‌ك هاوكاربن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه خه‌ڵكی فه‌لوجه ڕۆڵی نشتیمانپه‌روه‌رانه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان له قۆناغی ڕابردودا له هاوكاری كردنی ئاواره‌كان به‌رزنرخاندو دكتۆر حه‌دادیش به‌ڵێنیدا كه داواكارییه‌كانیان بگه‌ێنێته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
27/3/2019