حەلبوسی چاوی بە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا دەكەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، بە یاوەری شاندێكی پەرلەمان چاوی كەوت بە نانسی بیلوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا.
لە میانی دیدارەكە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات كرا لەگەڵ كاراكردنی لیژنەكانی هاورێیەتی پەرلەمانی و هاریكاری هاوبەش لەسەرجەم بوارەكان.
هەر لەمیانی دیدارەكە تەئكیدكرایەوە لەسەر كرانەوەی عێراق بەڕووی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ دەستكردنی بە ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان لەرێی ڕاكێشانی كۆمپانیا جیهانیەكان لە نێویشیاندا كۆمپانیا ئەمریكان لەگەڵ دابینكردنی هەلی كار بۆ هاوڵاتیان و نەهێشتنی بێكاری.
هاوكات بەرێز سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران خاتوو نانسی بیلوسی بانگهێشت كرد سەردانی عێراق بكات.
=======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
27 ئازاری 2019