د. به‌شیر حه‌داد به‌بۆنه‌ی یادی 28 ساڵه‌ی تاوانه‌كه‌ی (كه‌ركوك و ئاڵتون كۆپری و تۆزخورماتو و تازه) ده‌رهه‌ق به توركمانه‌كان به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌رده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27/3/2019 له بیست و هه‌شته‌مین ساڵیادی تاوانه قیزه‌ونه‌كه‌ی ڕژێمی به‌عس له ساڵی 1991 ده‌رهه‌ق به توركمانه‌كان له كه‌ركوك و پردێ و تۆزخورماتو و تازه، به‌یاننامه‌كی ده‌ركرد تێیدا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی گه‌لی توركمانی كرد و ئیدانه‌ی تاوانه‌كه‌ی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه تاوانه‌كه وه‌كو په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌ش له ڕووی تاوانباراندا ده‌مێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها حه‌داد سڵاو و ڕێزی بۆ گیانی شه‌هیدانی كه‌ركوك و ئاڵتون كۆپری و تازه‌و تۆزخورماتو و ته‌له‌عفه‌رو گونده‌كانی به‌یات هه‌مو شه‌هیدانی عیراق نارد.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
27/3/2019