كه‌عبی ده‌نگی مانگروتوانی گۆڕه‌پانی ته‌حریری گه‌یانده حكومه‌ت و به‌ڵێنیدا كار بكات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كاره‌كانی خۆیان
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27/3/2019 چاویكه‌وت به مانگرتوانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر و به‌ڵینی پێدان كه ده‌نگیان بگه‌ێنێته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
ئه‌مه‌و كه‌عبی نوێنه‌رانی مانگروه‌كانی له گه‌ڵ خۆی بردنه دیداری به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی خێرا بۆ ئه‌و توێژه‌یه كه خزمه‌تی به ده‌زگاكانی ئاسایشی وڵات گه‌یاندوه‌و داواده‌كه‌ن بگه‌ڕێندرێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانی خۆیان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران دوپاتیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كار ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌و ئاشكرایكرد كه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و به‌رگرییه‌وه هه‌ڵوه‌شێندراوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانی خۆیان پاش ئه‌نجامدانی وردبینی ئه‌منی بۆ كه‌یسه‌كانیان.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
27/3/2019