كه‌عبی: یاسای تاوانه‌كانی بواری زانیاری زۆر دواكه‌وت و ده‌بوایه پێش چه‌ند ساڵێك په‌سه‌ند بكرابایه به‌هۆی پێویستی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و كۆمه‌ڵگا بۆ ئه‌و جۆره یاسایه
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26/3/2019 كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی له گه‌ڵ سه‌رۆك لیژنه‌كانی یاسایی و مافی مرۆڤ و ئاسایش و به‌رگری و كار‌و خزمه‌تگوزاری و خوێندنی باڵا به‌ست بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژه یاسای تاوانه‌كانی بواری زانیاری و ئازادی ڕاده‌ربڕین.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌مولایه‌ك ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رده‌وامبون له په‌سه‌ندكردنی یاساكه له زوترین كاتدا پاش ئه‌وه‌ی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان و پسپۆڕ‌و لایه‌نه ئه‌منیه‌كان به‌شداریان كرد له تاوتوێكردنی به‌نده‌كانی یاسای ناوبراو.
كه‌عبی دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌و یاسایه پێویست بوو پێش چه‌ند ساڵێك په‌سه‌ند بكرێت، به‌تایبه‌تی دوای كرانه‌وه‌ی عیراق به‌سه‌ر جیهانی ئینته‌رنێتداو به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، كه له‌لایه‌ن چه‌ند تاقم و لایه‌ن و مافیاكان و هه‌ڵگرانی بیری تیرۆریستی به‌كارهێندراوه بۆ ئه‌نجامدانی تاوانه‌كانیان، له كاتێكدا تا ئێستا یاسای سزاكانی عیراقی ژماره 111 هیچ به‌ندێكی تایبه‌ت به‌و جۆره تاوانانه نیه كه سه‌رچاوه‌ی ئه‌لیكترۆنیان هه‌یه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
26/3/2019