ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ پێنج یاسا دێنێت و ده‌نگ ده‌دات له‌ سه‌ر بڕیارێكی‌ تایبه‌ت به‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كان

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 28/3/2019 له‌ حه‌وته‌مین دانیشتنی‌ خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی‌ 185 ئه‌ندام، كۆتایی هێنا به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ پێنج یاساو ده‌نگیدا له‌ سه‌ر بڕیارێكی‌ تایبه‌ت به‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كان.
سه‌ره‌تا لیژنه‌ی‌ دارایی ڕاپۆرتێكی‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كان خوێنده‌وه‌.
دواتر ئه‌نجومه‌ن به‌ده‌نگدان ڕه‌زامه‌ندی‌ پێشاندا له‌ سه‌ر ڕێنماییه‌كانی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی سه‌باره‌ت به‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كان.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاسای په‌سه‌ندكردنی‌ ڕێكه‌وتنامه‌ی‌ خێراكردنی‌ هاریكاری‌ له‌ بواری‌ ئابوری كاروباری‌ وزه‌دا له‌ نێوان حكومه‌تی‌ كۆماری‌ عیراق و حكومه‌تی‌ كۆماری‌ كۆریای باشور.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاسای په‌سه‌ندكردنی‌ ڕێكه‌وتنامه‌ی‌ نێوان حكومه‌تی‌ كۆماری‌ عیراق و لیژنه‌ی‌ خاچی‌ سوری‌ نێوده‌وڵه‌تی‌.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری‌ یاسای هه‌مواركردنی‌ یه‌كه‌می‌ یاسای هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كانی‌ قه‌زاو پارێزگاكان ژماره‌ (12)ی‌ ساڵی‌ 2018.
دواتر و له‌ میانی‌ وه‌رگرتنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ دانیشتنه‌كه‌ له‌ لایه‌ن دكتۆر به‌شیر حه‌داد جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان، ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری‌ یاسای بیمه‌ی‌ ته‌ندروستی‌.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ بۆ پڕۆژه‌ یاسای ده‌سته‌ی‌ ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان دواخست.
دواتر به‌ڕێز كه‌عبی لیژنه‌كانی‌ خزمه‌تگوزاری‌ و ڕۆشنبیری‌ و ڕاگه‌یاندن ئاراسته‌كرد بۆ به‌ستنی‌ كۆبونه‌وه‌یه‌ك به‌ مه‌به‌ستی‌ ده‌ركردنی‌ ڕاسپارده‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ یاساكه‌ یان ده‌مج كردنی‌ یاساكانی‌ ئه‌و بواره‌ بۆ سودوه‌رگرتن له‌ داهاته‌كانی‌ ئه‌و كه‌رته‌.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به‌ خوێندنه‌وه‌و تاوتوێكردنی‌ پێشنیاری‌ یاسای هه‌مواركردنی‌ یه‌كه‌م بۆ یاسای كۆمه‌ڵه‌ی‌ زانستی‌ عیراقی ژماره‌ (22) ی‌ 2015.

دواتر دانیشتنه‌كه‌ بۆ ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌ 9/4/2019 هه‌ڵگیرا.

فه‌رمانگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
28/3/2019



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X