جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران فه‌رمانگه‌كانی په‌رله‌مان به‌سه‌رده‌كاته‌وه و له نزیكه‌وه ئاگاداری كاره‌كانی فراوانكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه ده‌بێت و داوا ده‌كات شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌لیكترۆنی بگیرێته‌به‌ر
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 28/3/2019 به یاوه‌ری ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌ن به وه‌كاله‌ت ئه‌ندازیار سه‌لاح جاسم حمێری و به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان و گه‌وره قه‌رمانبه‌ران، فه‌رمانگه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران (ئه‌مینداریه‌تی گشتی، كارگێڕی، دارایی، یاسایی، ئه‌ندازیاری، په‌رله‌مانی، توێژنه‌وه‌كان) و پێكهاته‌كانی تری خزمه‌تگوزاری په‌رله‌مانی به‌سه‌ركرده‌وه.
مه‌به‌ست له به سه‌ركردنه‌وه‌كه ئاگاداربون بوو له نزیكه‌وه به چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چونی كاری فه‌رمانگه‌كانی ئه‌نجومه‌ن و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی مه‌یدانی بۆ كاره‌كانی فراوانكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی باره‌گای فه‌رمانگه‌كان.
حه‌داد جه‌ختیكرده‌وه له سه‌ر گرنگی په‌ره‌پێدانی كاری فه‌رمانبه‌رێتی ناو ده‌زگای یاسادانان و داوایكرد كه شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌لیكترۆنی له كاركردن و ئه‌رشیف كردنی به‌ڵگه‌نامه‌و زانیارییه‌كان بگیرێته‌به‌ر.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
28/3/2019