د. به‌شیر حه‌داد له میانی پێشوازیكردنی بۆ شاندێكی هۆزه كوردیه‌كان له به‌غدا: كورد هاوبه‌شه له‌و وڵاته‌داو هه‌روه‌ك چۆن مافیان هه‌یه له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌ركی سه‌رشانیانه كه خزمه‌تی وڵات بكه‌ن
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 28/3/2019 له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی، پێشوازیكرد له شاندێكی كه‌سایه‌تی و ناوداری هۆزه كوردیه‌كان له به‌غدا به‌سه‌رۆكایه‌تی د. حسێن جاف.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی گشتی كورده‌كان له به‌غداو ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق كرا‌و تیشك خرایه سه‌ر چالاكی رۆژانه‌ی هۆزه‌كان له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیریدا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه حه‌داد به‌خێرهاتنی شاندی میوانی كرد و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی له هه‌بونی په‌یوه‌ندی له نێوان هۆزه كوردیه‌كان له به‌غدا و ناوچه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و دووپاتیكرده‌وه كه كورد هاوبه‌شه له‌و وڵاته‌داو ڕۆڵێكی گه‌وره‌یان هه‌یه له به‌هێزكردنی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له عیراق و هه‌روه‌ك چۆن مافیان هه‌یه له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌ركی سه‌رشانیانه كه خزمه‌تی وڵات بكه‌ن و به‌شداری بكه‌ن له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و به‌هێزكردنی وڵات له ڕوی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری و ئاسایش‌دا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
28/3/2019