سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە جێگری سەرۆكی ئەمریكا دەكەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی كەوت بە مایك بنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا.
لەمیانی دیدارەكە گفتوگۆ سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانە و هاریكاری نێوان بەغداد و واشنتۆن كرا لەگەڵ ئەو دۆسێیانی جێی بایەخی هەردوولان و بەردەوامبوونی هاوكاریەكانی نێوان هەردوو وڵات لەسەرجەم بوارەكاندا.
هەر لە دیدارەكە تاوتوێی هەوڵەكانی لەناوبردنی تیرۆر و ریشەكێش كردنی بیری توندڕەوی و لەناوبردنی سەرچاوەی داهاتیان و بەردەوامبوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرۆكایەتی ئەمریكا لە پێشكەشكردنی پشتیوانی ئەمنی و هەواڵگری بۆ عێراق لەوبوارەدا.
تەئكیدیش كرایەوە لەسەر گرنگی كاراكردنی دۆسیەی وەبەرهێنان لەچەندین بواردا و پشتیوانی لە حكومەتی عێراق بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری پێویست بۆ هاوڵاتیان و دەستەبەركردنی هەلی كار.
لەبەشێكب تری دیدارەكە باس لە دۆسیەی گەڕانەوەی ئاوارەكان و پاراستنی ناوچە ڕزگاركراوەكان و گفتوگۆش كرا سەبارەت بە بارودۆخی كەمایەتیەكان و جەختكرایەوە لەسەر گرنگی گەڕانەوە بۆ ناوچەكانیان و دابینكردنی كەرەستەی پێویستی سەقامگیریان.
=======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
28 ئازاری 2019