سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆكی زۆرینە لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا دەكەوێت
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە یاوەری شاندێكی پەرلەمان چاوی كەوت بە میتش ماكۆنێل سەرۆكی زۆرینەی كۆماریەكان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا.
لە میانی دیدارەكە گفتوگۆ سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و رێگەكانی پتەوكردنی لەسەرجەم بوارەكان كرا.
بەرێزیان ڕایگەیاند رێكخراوە تیرۆریستیە توندڕەوەكان تەنها عێراقیان بەئامانج نەگرتووە، بەڵكو تەواوی جیهانیان بە ئامانج گرتوە و پێویستە لەسەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەو رێكخراوە یەكگرتووبن.
وتیشی عێراق تەزحیەی زۆری لەبری تەواوی جیهان پێشكەش كردوە و بە خوێنی رۆڵەكانی و پشتیوانی هاورێكانی لە نێویاندا ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا سەركەوتنی بەدەستهێنا پێویستیشە بە تەواوی تیرۆر لەناوببرێت كە تائێستا شانە نستوەكانی ماون و پێمان وایە ئەوە تەحدیەكی ترە كە پێویستی بە بەردەوامی هاریكاری نێوان عێراق و هاورێكانی هەیە بۆ لەناوبردنی ئەو رێكخراوە و بیری توندڕەوی لە پێناو عێراقێكی پێشكەوتوو و سەقامگیر و ئارام.
راشیگەیاند یەكێك لە بەربەستەكان كە ڕوبەڕووی گەڕانەوەی ئاوارەكان و ئارامیان بووەتەوە پێشكەش كردنی خزمەتگوزاریە بۆ هاوڵاتیان بۆیە داوا لە كۆمپانیا جیهانیەكان لە نێویاندا ئەمریكیەكان دەكەین وەبەرهێنان لە عێراقدا بكەن،
عێراق پێویستی بە دوو جۆر پرۆژە هەیە ئەوانیش دوور مەودا وەك كەرتی نەوت و وزە، كورت و ناوەند مەوداش لە كەرتی خوێندن و تەندروستی و نیشتەجێكردن ئاماژەی بەوەش كرد بارودۆخ لە ئێستادا لەهەموو كات لەبارترە و پێویستە هاوبەشی ئابوری پتەوبكرێت لە نێوان هەردوو وڵات لەرێی ئەو پرۆژانەی بە شێوەیەكی راستەوخۆ دەگەنە هاوڵاتیان.
لای خۆیەوە ماكۆنێل پابەندبوونی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكای نیشاندا بە پشتیوانیكردنی عێراق و رێزگرتن لەسەروەری وەك هاوپەیمانێكی بەهێز بەدوور لە هەر مەترسی و هەڕەشەیەك و كاركردن بۆ بنیاتنانی پەیوەندی ئابوری كە خزمەت بە بەرژەوەندیەكانی هەردوو گەلی هاورێ بكات.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
29 ئازاری 2019