جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی له‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ لوبنانی‌ به‌ڕێز نه‌بیه بڕی‌ و شاندی‌ یاوه‌ری‌ ده‌كات

جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 31/3/2019 له‌ هۆڵی‌ شه‌ره‌ف له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌غدا، پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ لوبنانی‌ به‌ڕێز نه‌بیه بڕی‌ و شاندی‌ یاوه‌ری‌.
كه‌عبی به‌خێرهاتنی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ لوبنانی‌ و شاندی‌ یاوه‌ری‌ كرد و دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ ده‌ره‌نجامی‌ پۆزه‌تیڤی‌ ده‌بێت بۆ به‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندی عیراقی – لوبنانی‌ له‌ هه‌مو بواره‌كاندا.
شایه‌نی‌ باسه‌ به‌ڕێز بڕی‌ چه‌ند سه‌ردانێك و دیدارو لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی‌ وڵات و سه‌ركرده‌و كه‌سایه‌تی سیاسی وڵاتدا ئه‌نجام ده‌دات بۆ تاوتوێكردنی‌ به‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندی سیاسی و ئابوری‌ و ئاسایش و ڕۆشنبیری‌ نێوان هه‌ردوو وڵأت، هه‌روه‌ها كاركردن بۆ كاراكردنی‌ ڕێكه‌وتنامه‌و چالاككردنی‌ ئاڵوگۆڕی‌ بازرگانی‌ و وه‌به‌رهێنان له‌ نێوان عیراق و لوبناندا.

نوسینگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌
جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
31/3/2019