جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنێكی گفتوگۆ‌و ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا له گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی لوبنانی به‌ڕێز نه‌بیه بڕی ده‌به‌ستێت
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2/4/2019 له ماڵی میوانداری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، دانیشتنێكی تاوتوێكردن و ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا له گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی لوبنانی به‌ڕێز نه‌بیه بڕی بۆ تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردو وڵات به‌ست.
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا كه سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه به‌ڕێز مه‌لحان مگۆته‌رو به‌ڕێزان ئه‌ندامانی لیژنه ئاماده‌یبوون، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌خێرهاتنی به‌ڕێز بڕی كرد بۆ عیراق و ڕۆڵی لوبنانی به‌رزنرخاند له پاڵپشتیكردنی عیراق له جه‌نگی دژی تیرۆر‌و ئاماژه‌ی به توندوتۆڵی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو گه‌لی عیراق و لوبنان كرد.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی لوبنانی به‌ڕێز نه‌بیه بڕی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌و سه‌ردانه‌كه‌ی پێشوی بۆ عیراق پێشانداو خواستی خۆی ده‌ربڕی بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات و پیرۆزبایی له عیراق كرد به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتن به سه‌ر تیرۆردا.
له كۆتاییدا جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه دیارییه‌كی یاده‌وه‌ری پێشكه‌ش به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی لوبنان كرد.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
3/4/2019