سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە شاندێكی كەمایەتیەكانی عێراق لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەكەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە یاوەری شاندێكی پەرلەمان و بە ئامادەبوونی دكتۆر فەرید یاسین باڵیۆزی عێراق چاوی كەوت بە شاندێكی كەمایەتیەكانی عێراق لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا.
لە میانی دیدارەكە گفتوگۆ سەبارەت بە بارودۆخی كەمایەتیەكان لە عێراق كرا، و گوێبیستی داواكاری و گرنگترین پێداویستیەكانیان بوو.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە میانی دیدارەكە ڕایگەیاند: “عێراق بە جۆراوجۆری پێكهاتە ڕەسەنەكان جیادەكرێتەوە، حكومەتی عێراقیش پەرۆشە كە عێراق بۆ سەرجەم عێراقییەكان بەسەرجەم پێكهاتەكانیەوە بێت”، ئاماژەی بەوەش كرد پەرلەمان كاردەكات بۆ دەركردنی ئەو یاسایانەی زامنی مافی كەمایەتیەكان دەكات.
وتیشی:” بەشێوەیەكی جدی و بەپەلە كاردەكەین بۆ ئامادەكردنی ناوەچەكانی رۆڵەكانی كەمایەتیەكانی و عێراق و سەرجەم پێكهاتەكان، و داخستنی دۆسیەی ئاوارەبوون بەشێوەیەكی كۆتایی، لەگەڵ دابینكردنی پێداویستیەكانی ژیانێكی شایتە بۆیان، و بەدور گرتنیان لە كێشە سیاسیەكان”.
بەرێزیان جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی تێكەڵاوبوونی رۆڵەكانی كەمایەتیەكان لە دامەزراوەكانی دەوڵەت، لە نێویشیادان دامەزراوە ئەمنیەكان، و سود وەرگرتن لە شارەزایی و توانایان، و كاركردن بۆ وەرگرتنی پۆست لە دەوڵەتدا.
شاندەكە پێكهاتبوون لە نوێنەری ئێزیدی و مەسیحی و سابیئەی مەندائیی
=========
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
30 ئازاری 2019