ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كۆتایی به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ دوو یاسا دێنێت

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10/4/2019 له‌ هه‌شته‌مین دانیشتنی‌ خۆیدا له‌ وه‌رزی‌ یاسادانانی‌ دووه‌می‌ ساڵی‌ یاسادانانی‌ یه‌كه‌می‌ خولی‌ چواره‌می‌ په‌رله‌مانی‌، به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی و ئاماده‌بونی‌ 234 ئه‌ندام، كۆتایی به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ دوو یاسا هێناو و ده‌نگیدا له‌ سه‌ر دامه‌زراندنی‌ به‌ڕێز محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر محه‌مه‌د باقر ئه‌لسه‌در وه‌كو باڵیۆز له‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌.
له‌ سه‌ره‌تای‌ دانیشتنه‌كه‌ ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌ سه‌ر دامه‌زراندنی‌ به‌ڕێز محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر محه‌مه‌د باقر ئه‌لسه‌در به‌ پله‌ی‌ باڵیۆز له‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌.
حه‌لبوسی ئاراسته‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كرد كه‌ داوا له‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ بكرێت كه‌ نه‌هێشتنی‌ پۆسته‌كانی‌ به‌وه‌كاله‌ت له‌ وه‌زاره‌ت په‌سه‌ندو جێبه‌جێ بكات، پاش ئه‌وه‌ی‌ ده‌نگی له‌ سه‌ر درا، هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانكردنی‌ واده‌یه‌ك بۆ میوانداریكردنی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ ئاماده‌بونی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌ن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ نوێنه‌ری‌ حكومه‌ت له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران ده‌رماڵه‌ی‌ فریاكه‌وتنی‌ خه‌رجكردوه‌و خانه‌یه‌كی‌ قه‌یرانی‌ پێكهێناوه‌ بۆ به‌دواداچونی‌ دۆسیه‌ی‌ لافاو له‌ پارێزگا په‌یوه‌ندیداره‌كان، سه‌ره‌ڕای‌ پێكهێنانی‌ خانه‌یه‌كی‌ قه‌یران كه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ به‌ردوامدایه‌ له‌ به‌غدا.
دواتر سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌ن و به‌هۆی‌ نه‌بونی‌ نیسابی یاسایی كه‌ ده‌كاته‌ دوو له‌ سه‌ر سێی ئه‌ندامان، بڕیاریدا دۆسیه‌ی‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ ڕاست و دروستی‌ ئه‌ندامبونی‌ چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی‌ به‌ڕێز بۆ دانیشتنه‌كانی‌ داهاتو دوا بخات.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاسای هه‌مواركردنی‌ یه‌كه‌م بۆ یاسای چاپخانه‌ ئه‌هلیه‌كان ژماره‌ (5)ی‌ ساڵی‌ 1999.
دواتر ئه‌نجومه‌ن له‌ كاتی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی بۆ دانیشتنه‌كه‌، خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ بۆ پڕۆژه‌ یاسای وه‌به‌رهێنانی‌ كانزایی ته‌واوكرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ بۆ پڕۆژه‌ یاسای هه‌مواركردنی‌ یاسای چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ژماره‌ (126)ی‌ ساڵی‌ 1980 دواخست به‌ مه‌به‌ستی‌ پێگه‌یاندنی‌.
له‌ كۆتاییدا دانیشتنه‌كه‌ بۆ ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ 13/4/2019 هه‌ڵگیرا.

فه‌رمانگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
10/4/2019



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X