ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیار ده‌دات میوانداری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای ئیتیحادی بكات و كۆتایی دێنێت به خوێندنه‌وه‌ی پێنج پڕۆژه یاسا
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17/4/2019 له یازده‌مین دانیشتنی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 175 په‌رله‌مانتار، بڕیاریدا میوانداری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای ئیتیحادی بكات بۆ ڕونكردنه‌وه‌ی چه‌ند بڕیارێك و كۆتاییهێنا به خوێندنه‌وه‌ی پێنج پڕۆژه یاسا.
سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان ته‌واوكرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای ده‌سته‌ی باڵای ده‌ریاوانی عیراقی.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له سه‌ر بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و یارییه ئه‌لیكترۆنیانه‌ی كه هانی توندوتیژی ده‌ده‌ن و كاریگه‌ری خراپ ده‌كه‌نه سه‌ر ته‌ندروستی و ڕۆشنبیری و ئاسایشی كۆمه‌ڵگای عیراقی، بۆ نمونه یاری بوبجی و فۆرت نایب و یاری نه‌هه‌نگی شین و یارییه هاوشێوه‌كانی.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای به‌شداریكردنی كۆماری عیراق له ڕێكه‌وتنامه‌ی بانقی وه‌به‌رهێنانی ئاسیایی له ژێرخانی ئابوری‌دا.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێكی خوێنده‌وه‌و تاوتوێی پڕۆژه یاسای شاره پیشه‌سازییه‌كانی كرد.
دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن داوایكرد واده‌یه‌ك ده‌ستنیشان بكرێت بۆ میوانداریكردنی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای ئیتیحادی له دانیشتنه‌كانی داهاتودا بۆ ڕونكردنه‌وه‌ی چه‌ند بڕیارێكی دادگای ناوبراو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێكی خوێنده‌وه‌و پڕۆژه یاسای هاتوچۆ كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانه‌وه پێشكه‌شكرابو تاوتوێكرد.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی شه‌ممه 27/4/2019 هه‌ڵگیرا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
17/4/2019