د. به‌شیر حه‌داد پاڵپشتی خۆپێشاندانی جوتیارانی كوردستان له به‌رده‌م ده‌رگای په‌رله‌مان ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17/4/2019 به یاوه‌ری په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان پاڵپشتی خۆپێشاندانی جوتیارانی كوردستان له به‌رده‌م ده‌رگای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد، بۆ داواكردنی مافی خۆیان له شایسته‌ی دارایی ساڵانی ڕابردوو.
حه‌داد پاڵپشتی ته‌واوی خۆی بۆ ئه‌و توێژه ده‌ربڕی و سوپاسی ئه‌وانی كرد بۆ گرتنه‌به‌ری ئه‌و شێوازه شارستانیه له پێناو گه‌یاندنی ده‌نگی خۆیان بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و به‌ڕێزی جوتیارانی دڵنیاكرده‌وه كه په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌وامن له گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دا، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه و گوتی كه به‌م نزیكانه دیدارێك له گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و هه‌ردو وه‌زیری دارایی و بازرگانی ئه‌نجام ده‌دات بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی كرداری بۆ خه‌رجكردنی شایسته‌ی دارایی جوتیارانی كوردستان.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
17/4/2019