د. به‌شیر حه‌داد به‌شداری ده‌كات له شه‌شه‌مین كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆ خوێندنی كوردی – وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراقی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28/4/2019 به‌شداری كرد له شه‌شه‌مین كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆ خوێندنی كوردی – وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراقی كه ئه‌مڕۆ له دیوانی وه‌زاره‌ت له به‌غداو له هۆڵی ئه‌حمه‌د كوڕی فه‌زلان بۆ مامۆستایانی زمانی كوردی به‌ڕێوه‌چو.
له كۆنگره‌كه‌دا وته‌كان پێشكه‌شكران و كورته‌یه‌ك سه‌باره‌ت به مێژووی دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خوێندنی كوردی پێشكه‌شكراو تاوتوێی دۆسیه‌ی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م خوێندنی زمانی كوردی و نه‌ته‌وه‌كانی تر كرا.
له لایه‌ن خۆیه‌وه حه‌داد ده‌ستخۆشی به‌ستنی ئه‌و كۆنگره‌یه‌ی كرد‌و داوای له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد گرنگی به زمانی نه‌ته‌وه‌كان بدات وله وانه‌كانی خوێندندا دابنرێن.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
28/4/2019