ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایهێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ سێ پڕۆژه یاسا‌و ڕاپۆرتێك و تاوتوێی پڕۆژه یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی ئیتیحادی ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29/4/2019 له سێزده‌مین دانیشتنی خۆیدا به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 205 په‌رله‌مانتار كۆتایهێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ سێ پڕۆژه یاسا‌و ڕاپۆرتێك، له گه‌ڵ تاوتوێكردنی پڕۆژه یاسایه‌ك.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای مافی شه‌هیدانی بنكه‌ی ئاسمانی سپایكه‌ر.
دواتر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن بڕیاریدا بابه‌تی تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لكاندنی وه‌زاره‌تی ژینگه به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ دانیشتنی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتو دوابخات.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك و تاوتوێكردنی پڕۆژه یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی ئیتیحادی.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای ڕێكخستنی عه‌لوه‌كانی فرۆشتنی میوه‌و سه‌وزه‌و ئاژه‌ڵ ته‌واو كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ژماره 459ی ساڵی 1987 به مه‌به‌ستی ئینسافكردنی خه‌ڵكی مه‌ندلی كه یه‌كێكه له كۆنترین و گه‌وره‌ترین قه‌زاكانی دیالا، له گه‌ڵ هێشتنه‌وه‌ی گۆڕانكارییه ئیدارییه‌كانی قه‌زاكانی ده‌وروبه‌ر.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی به‌یانی سێ شه‌ممه 30/4/ 2019 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
29/4/2019