د. به‌شیر حه‌داد له میانی پێشوازیكردنی بۆ شاندی پزیشكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جه‌خت له سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامبونی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق ده‌كاته‌وه
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29/4/2019 له نوسینگه‌ی خۆی له به‌غدا، پێشوازی كرد له شاندی پزیشكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی د. رزگار عه‌لی عبدالله به‌ڕێوبه‌ری كاروباری پزیشكی وه‌زاره‌ت.
له دیداره‌كه‌دا جه‌ختكرایه‌وه له سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامبونی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپا بۆ به‌هێزكردنی هاریكاری و كاری هاوبه‌ش له بواری ئاسایش و به‌ڕێوه‌بردن و پزیشكی سه‌ربازی، هه‌روه‌ها به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌زگای سه‌ربازی حكومه‌تی ناوه‌ندی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
شایه‌نی باسه كه ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان ئاماده‌ی دیداره‌كه بوون و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شاندی میوان خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ دیداره‌كه و تیشكی خسته سه‌ر میكانیزمی كاری به‌شه‌كانی پزیشكی سه‌ربازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها خستنه‌ڕوی دۆسیه‌ی بریندار‌و كه‌مئه‌ندامان له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌هۆی كرده‌وه سه‌ربازییه‌كانی دژ به تیرۆریستانی داعش له ساڵی 2015ه‌وه تا ئێستا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
29/4/2019