كه‌عبی جه‌خت ده‌كاته‌وه له سه‌ر پێشكه‌شكردنی هه‌مو پێداویستیه‌كان بۆ هاوڵاتی و خوێندكارانی عیراقی له روسیا
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 30/4/2019 سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق له روسیا كرد‌و چاوی به باڵیۆزی عیراق له روسیا به‌ڕێز حه‌یده‌ر مه‌نسور عه‌زاری كه‌وت.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م قوتابیانی عیراقی له زانكۆكانی روسیا‌و پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری پێویست بۆ ته‌واوكردنی خوێندنیان كرا.
كه‌عبی جه‌ختیكرده‌وه له سه‌ر پێشكه‌شكردنی پێداویستیه‌كان بۆ عیراقیه‌كان له روسیا‌و دووپاتیكرده‌وه كه باڵیۆزخانه‌ی عیراق رۆڵی هه‌یه له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی و هاریكاری نێوان گه‌لی عیراقی و گه‌لی روسیا له هه‌مو ئاسته‌كاندا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠١٩/٤/٣٠