ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی دێنێت به خوێندنه‌وه‌ی دوو یاسا‌و تاوتوێی خه‌رجكردنی كرێی وانه‌بێژانی خۆبه‌خش ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 30/4/2019 له چوارده‌مین دانیشتنی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 225 په‌رله‌مانتار، كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك و تاوتوێكردنی دوو پڕۆژه یاسا و تاوتوێی خه‌رجكردنی كرێی وانه‌بێژانی خۆبه‌خش ده‌كات.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له سه‌ر دروستی ئه‌ندامبونی هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتاران مه‌زه‌ر مه‌عه‌ن كه‌ره‌وی و په‌رله‌مانتار شه‌مائیل سه‌حاب مه‌ته‌ر و په‌رله‌مانتار سه‌فوان به‌شیر یونس و په‌رله‌مانتار سوهام عه‌باس عه‌لی و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی تانه‌كان سه‌باره‌ت به ئه‌ندامێتیان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ئاراسته‌ی كرد كه داواكاریه‌كه‌ی 178 په‌رله‌مانتار تایبه‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا بخرێته سه‌ر خشته‌ی كاره‌كانی دانیشتنی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوی ئه‌نجومه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك و تاوتوێی پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی یاسای غه‌رامه‌كانی یاسای سزاكانی ژماره (111)ی ساڵی 1969 هه‌مواركراو و یاساكانی تایبه‌تی تر ژماره (60)ی 2008 كرد.
له‌لایه‌كی تر، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ئاراسته‌ی كرد كه لیژنه‌ی دارایی میوانداری به‌ڕێز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی خانه‌نشینی گشتی بكات بۆ تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی شایسته‌كانی خانه‌نشینان.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتی لیژنه‌ی دارایی سه‌باره‌ت به خه‌رجكردنی كرێی وانه‌بێژانی خوبه‌خش و خۆڕایی خوێنده‌وه.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو 2/5/2019 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
30/4/2019