د.بەشیر حەداد جەخت لەسەر ڕەسەنایەتی پێکهاتی یەزیدیو ڕیشەی مێژوویان لە وڵاتی دوو ڕوبارەکادا

ئەمڕۆ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی لە نووسینگەکەیدا لە بەغدا پێشوازی لە شاندێک لەسەرۆکی خێڵەکانو پیاوماقووڵەکانو کەسایەتیەکانی پێکهاتی یەزیدی لەهەردوو پارێزگای نەینەواو دهۆکی کرد کەبریتی بوون لە (ڕیش سپی خالید دەخیڵ سەیدۆ سەرۆکی خێڵی هەژارەکان ، وەڕیش سپی میرزا حاجی سەرۆکی خێڵی گۆڕکەندەکان ، وەڕیش سپی دەخیل مراد حەسەن لە خێڵی دخی ، وەبەڕێز عەلی لاجین ساڵح لەخێڵی جوانا، وەپیاوی کارەکان بەڕێز غازی بەسۆ هەسەن ) ، وەلە چاوپێکەوتنەکەدا پەڕڵەمانتار بیار دۆسکی ئامادەبوو .
حەدداد لەلای خۆیەوە خێراتنی لەشاندە میوانەکە کردو جەحتی لەسەر ئەوەکرد کەیەزیدیەکان پێکهاتێکی ڕەسەنن لە گەلی عێراقی وە ڕیشەێکی مێژوویان هەیە لەوڵاتی دوو ڕوبارەکەدا وەشانازی بە بوونیان دەکەین لەنیوانماندا ، پتر وتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەهاریکاری حکومەتی فێدرالی وەحکومەتی هەرێمی کووردستان سوورەلەسەر ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ڕزگار کراوەکانی یەزیدیەکان لەمووسڵو شوێنەکانی دیکەش وەدانانی ئەویاسا پێویستانەی کە دۆخی هەماهەندی هەموو وڵات بەتین دەکات ، ئاماژەی دا بەپێویستیی بەدەست هێنانی خزمەتگوزاریەکانوکەشی لەبار بۆ گەڕانەوەی هەموو یەزیدیەکان بۆ شوێنەکانیان وەخەست کردنەوەی هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی ئەو ئافرەتە یەزیدیەفڕینراوانەی کەماون لەگەڵ منداڵەکانیاندا .