ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ ده‌دات له سه‌ر هه‌مواركردنی یاسای سندوقی گێڕانه‌وه‌ی پاره‌ی عیراق و داوا ده‌كات سیستمی ئه‌حیائی و جێبه‌جێكردن یاخود ته‌گبیقی له خوێندنی ئاماده‌ییدا هه‌ڵوه‌شێندرێته‌وه
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 2/5/2019 له پازده‌مین دانیشتنی خۆیدا به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 184 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له دوو یاسا‌و بڕیارێكی په‌رله‌مانی و تاوتوێی بابه‌تی دابینكردنی بڕگه‌كانی پسوله‌ی خۆراكی كرد و پڕۆژه یاسایه‌كیشی خوێنده‌وه.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه، ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له سه‌ر پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای سندوقی گێڕانه‌وه‌ی پاره‌ی عیراق ژماره (9)ی ساڵی 2012.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پێشنیاری یاسای گێڕانه‌وه‌ی كارمه‌ندانی ههه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری بۆ سه‌ر كاره‌كانی خۆیان ته‌واو كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن به پێی داواكاری په‌رله‌مانتار ره‌زاق محێبس، تاوتوێی دۆسیه‌ی دابیننكردنی بڕگه‌كانی پسوله‌ی خۆراكی كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له سه‌ر بڕیارێكی په‌رله‌مانی كه تێیدا ڕاسپارده‌یه‌ك ئاراسته‌ی حكومه‌ت كراوه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستمی (ئه‌حیائی و جێبه‌جێكردن یاخود ته‌گبیقی) كه ئێستا له لقی زانستی قۆناغی ئاماده‌ییدا كاری پێ ده‌كرێت و گۆڕینه‌وه‌ی به سیستمی پێشوی خوێندن و پێویسته له ساڵی خوێندنی 2019-2020 ئه‌و هه‌نگاوه جێبه‌جێ بكرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له سه‌ر پڕژه یاسای شاره پیشه‌سازییه‌كان.
دواتر ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن بڕیاریدا بابه‌تێكی گشتی بۆ تاوتوێكردن بخاته سه‌ر خشته‌ی كاره‌كان، كه تایبه‌ت بو به كردنه ئامانجی هێزه‌كانی ئاسایش له پارێزگای كه‌ركوك.
له كۆتاییدا بڕیاردرا دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 4/5/2019 به‌رده‌وام بێت.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
2/5/2019