ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ ده‌دات له سه‌ر یاسای هاتوچۆ و دوو بڕیار بۆ پاراستنی به‌رهه‌می نشتیمانی و دابه‌شكردنی پله‌كانی دامه‌زراندن له په‌روه‌رده
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5/5/2019 له دانیشتنی ژماره 17ی خۆیدا به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 171 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له سه‌ر یاسای هاتوچۆ و دوو بڕیار بۆ پاراستنی به‌رهه‌می نشتیمانی له مریشك و ماسی و دابه‌شكردنی پله‌ی دامه‌زراندن له په‌روه‌رده.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له سه‌ر پڕۆژه یاسای هاتوچۆ.
له لایه‌كی تر به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی جه‌ختیكرده‌وه له سه‌ر پاڵپشتیكردنی میكانیزمه‌كانی ده‌ستوری و یاسایی و هۆكاره‌كانی به‌رده‌ست بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ لێپرسینه‌وه له گه‌ڵ ڕێزگرتن له په‌یوه‌ندی نێوان په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردندا.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به ده‌نگدان له سه‌ر بڕیارێكی په‌رله‌مانی سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی پله‌كانی دامه‌زراندن له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 11/5/2019 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
5/5/2019