ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ ده‌دات له سه‌ر هه‌مواركردنی یاسای كۆمه‌ڵه‌ی زانستی و كۆتایی دێنێت به خوێندنه‌وه‌ی دوو یاسا
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 21/5/2019 له بیسته‌مین دانیشتنی خۆیدا به سه‌رۆكایه‌تی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی و ئاماده‌بونی 181 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له سه‌ر هه‌مواركردنی یاسای كۆمه‌ڵه‌ی زانستی و كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك و تاوتوێكردنی دوو پڕۆژه یاسا.
سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له سه‌ر پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای كۆمه‌ڵه‌ی زانستی ژماره (22)ی ساڵی 2015.
دواتر لیژنه‌ی مافی مرۆڤ ڕاپۆرتێكی سه‌باره‌ت ڕوداوه‌كانی پارێزگای نه‌جه‌ف خوێنده‌وه تێیدا جه‌ختی كرده‌وه له سه‌ر به‌دواداچونی ڕوداوه‌كانی پارێزگا‌و ئه‌نجامدانی سه‌ردانی مه‌یدانی و چاوپێكه‌وتن له گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگا‌و كه‌سوكاری چوار شه‌هیده‌كه‌ی ڕوداوه‌كه.
دواتر ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای سه‌ندیكای په‌رستاری دواخست.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن وله میانی به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنه‌كه له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن د. به‌شیر حه‌داده‌وه، كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك و تاوتوێی پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی شه‌شه‌م بۆ یاسای جێبه‌جێكردنی ژماره (45)ی ساڵی 1980 كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك و تاوتوێكردنی پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی دووه‌م بۆ یاسای سه‌ندیكای جیۆلۆجیه‌كانی ژماره (197)ی 1968.
دواتر ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نیشته‌جێبونی دواخست.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه 22/5/2019 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران عیراق
21/5/2019