ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی دێنێت به تاوتوێكردنی هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و مافی شه‌هیدانی سه‌ربازگه‌ی ئاسمانی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 11/6/2019 له بیست و دووه‌مین دانیشتنی خۆیدا به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 179 په‌رله‌مانتار، تاوتوێی هه‌ردوو پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و قه‌زاكان و مافی شه‌هیدانی سه‌ربازگه‌ی ئاسمانی كرد‌و ده‌ستیكرد به ده‌نگدان له سه‌ر یاسایه‌ك.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه ئه‌نجومه‌ن ده‌ستیكرد به ده‌نگدان له سه‌ر پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای چاپخانه ئه‌هلیه‌كان ژماره (5)ی ساڵی 1999.
له لایه‌كی تر، ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك و تاوتوێكردنی پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌ن قه‌زاو پارێزگاكان ژماره (12)ی ساڵی 2018.
دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاراسته‌ی كرد كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كۆبونه‌وه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی ببه‌سترێت و به‌ئاماده‌بونی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و قه‌زاكان ژماره (12)ی ساڵی 2018.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێكی خوێنده‌وه‌و تاوتوێی پڕۆژه یاسای مافی شه‌هیدانی سه‌ربازگه‌ی ئاسمانی كرد.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو 13/6/2019 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
11/6/2019