ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ ده‌دات له سه‌ر یاسای چاپخانه‌كان و كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی هه‌شت یاسا دێنێت و ده‌ست ده‌كات به یاسای دادگای ئیتیحادی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 13/6/2019 له بیست وسێیه‌مین دانیشتنی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 186 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له سه‌ر هه‌مواركردنی یاسای چاپخانه ئه‌هلیه‌كان و بڕیارێكی په‌رله‌مانی و كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی 8 یاسا‌و ده‌ستیكرد به خوێندنه‌وه‌ی یاسای دادگای ئیتیحادی و تاوتوێی دۆسیه‌ی سوتاندنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كان كرد.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له به‌یاننامه‌یه‌كدا یادی تێپه‌ڕبونی پێنج ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی داگیركردنی تیرۆریستان بۆ به‌شێكی زۆری خاكی عیراقی كرده‌وه و ئاماژه‌ی به پاڵه‌وانی هێزه‌كانی ئاسایشی وڵاتی كرد له به‌رگریكردن له خاكی وڵات و ڕۆڵی مه‌رجه‌عیه‌تی ئاینی له ده‌ركردنی فه‌توای جیهادی كیفائی بۆ به‌رگریكردن له خاكی وڵات.
هه‌روه‌ها حه‌لبوسی سڵاوڕێزی ئاراسته‌ی مه‌رجه‌عیه‌و به‌ڕێز عه‌لی سیستانی كرد بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته مێژوویه و سوپاسی كه‌سوكاری شه‌هیدانی وڵات له هێزه‌كانی ئاسایش و حه‌شد و پێشمه‌رگه‌و پۆلیسی ئیتیحادی و هێزی ئاسمانی وڵات كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له سه‌ر بڕیارێكی په‌رله‌مانی سه‌باره‌ت به ڕاسپاردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به ژماردنی ڕۆژی 13/حوزه‌یرانی هه‌مو ساڵێك وه‌ك پشۆی فه‌رمی بۆ یادكردنه‌وه‌ی یادی ده‌ركردنی فه‌توای جیهادی كیفائی و دامه‌زراندنی حه‌شدی شه‌عبی.
له‌لایه‌كی تر هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان خاتو خالیده خه‌لیل ره‌شۆ و یوناده‌م یوسف كه‌ننا و محه‌مه‌د فه‌رمان شاهر سوێندی یاساییان خوارد له جیاتی به‌ڕێزان سه‌فوان به‌شیر یونس و بورهانه‌ددین ئیسحاق و سوهام عه‌باس عه‌لی.
دواتر ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی دۆسیه‌ی سوتاندنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كانی له چه‌ند پارێزگایه‌كی وڵات‌دا كرد‌و هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك و جێگر‌و بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ڕاسپارد بۆ به‌دواداچونی ئه‌و دۆسیه‌یه.
له‌لای خۆیه‌وه نوێنه‌ری حكومه‌ت له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز تۆرهان موفتی رونیكرده‌وه كه ڕوبه‌ری سوتاوی زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان گه‌یشتوته 40 هه‌زار دۆنم له كۆی 150 هه‌زار دۆنم كه به‌شێكیان به ئه‌نقه‌ست سوتێنراوه و چه‌ند به‌شێكیش به‌هۆی ته‌ماسی كاره‌باییه‌وه سوتاوه و گوتی كه حكومه‌ت به‌جددی كار ده‌كات بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان، هه‌روه‌ها گوتی كه حكومه‌ت داوای له وه‌زاره‌ته‌كانی بازرگانی و كشتوكاڵی و دارایی كردوه هه‌ڵوێستیان بخه‌نه‌ڕوو سه‌باره‌ت به شایسته‌ی دارایی جوتیاران بۆ چه‌ند ساڵی ڕابردوو به‌مه‌به‌ستی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌یسه له‌نێوانیشیاندا شایسته‌ی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی حكومه‌تی پێشاندا له قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان به هۆی لافاوه‌وه.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر دامه‌زراندنی به‌ڕێز حه‌مید نه‌عیم خوزه‌یر وه‌كو ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به‌ڕێز محه‌مه‌د عه‌بدولرزا وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای چاپخانه ئه‌هلیه‌كان ژماره (5)ی ساڵی 1999.
له‌لایه‌كی تر، ئه‌نجومه‌ن ده‌ستیكرد به خوێندنه‌وه‌و تاوتوێكردنی پڕۆژه یاسای دادگای باڵای ئیتیحادی.
دواتر ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێكی ته‌واوكرد و تاوتوێی پڕۆژه یاسای په‌سه‌ندكردنی ڕێكه‌وتنامه‌ی خۆدوركردن له دووانه‌یی له باج و قه‌ده‌غه‌كردنی خۆدزینه‌وه له پێدانی باجی داهات و سه‌رمایه له نێوان حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی وڵاتی ئیمارات كرا.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای به‌شداریكردنی عیراق له ڕێكه‌وتنامه‌ی مینا ماتا سه‌باره‌ت به جیوه ته‌واو كرا.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای به‌شداریكردنی عیراق له ڕێكه‌وتنامه‌ی یونسكۆ سه‌باره‌ت به پاراستنی كه‌لتوری ڕۆشنبیری ژێرئاوكه‌وتوو ته‌واوكرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای به‌شداریكردنی عیراق له ڕێكه‌وتنامه‌ی پاریسی لكێندراو به ڕێكه‌وتنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانی چوارچێوه‌یی بۆ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا بۆ ساڵی 1992.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای په‌سه‌ندكردنی ڕێكه‌وتنامه‌ی لابردنی ڤیزا بۆ هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی دبلوماسی/فه‌رمی له نێوان حكومه‌تی كۆماری عیراق و حكومه‌تی كۆماری سربیا ته‌واوكرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای به‌شداریكردنی كۆماری عیراق له ڕێكه‌وتنامه‌ی بازرگانی دانه‌وێله بۆ ساڵی 1995 ته‌واوكرد.
هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای ئاواره‌كان.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای لێبوردن له سزاكانی باج.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 15/6/2019 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
13/6/2019