ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی دێنێت به خوێندنه‌وه‌ی حه‌وت یاسا‌و تاوتوێی قه‌یرانی نیشته‌جێبون ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15/6/2019 له بیست و چواره‌مین دانیشتنی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 186 په‌رله‌مانتار، كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی حه‌وت پڕۆژه یاسا‌و تاوتوێی قه‌یرانی نیشته‌جێبونی كرد.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه لیژنه‌ی چاودێریكردنی به‌رنامه‌ی حكومی و پلاندانانی ستراتیژی ڕاپۆرتێكی خوێنده‌وه سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نیشته‌جێبون، تێیدا ئاماژه‌ی به به‌ستنی چه‌ندین كۆبونه‌وه‌و دیدار له گه‌ڵ ده‌سته‌و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد بۆ وه‌رگرتنی زانیاری پێویست سه‌باره‌ت به قه‌یرانی نیشته‌جێبون و ده‌ستنیشانكردنی شوێنی دانیشتگا هه‌ڕه‌میه‌كان.
له‌لایه‌كی تر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گوتی كه ئه‌نجومه‌ن چاوه‌ڕێی ناردنی ناوی پاڵێوڕاوه‌كانه بۆ پۆسته به‌تاڵه‌كانی كابینه‌ی حكومه‌ت پێش كۆتایی هاتنی وه‌رزی یاسادانان.
دواتر ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای به‌شداریكردنی عیراق له ڕێكه‌وتنامه‌ی پاراستن و به‌كارهێنانی ئاوه‌ڕۆكانی سنور به‌زێن و ده‌ریاچه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان هلسنكی 1992 ته‌واوكرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه یاسای به‌شداریكردنی عیراق له ڕێكه‌وتنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ڕێوه‌بردن و كۆنتڕۆڵكردنی ئاوی صابوره‌و پاشماوه‌ی كه‌شتیه‌كان بۆ ساڵی 2000.
دواتر ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای به‌شداریكردنی عیراق له ڕێكه‌وتنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ساڵی 1989 بۆ ڕزگاركردن ته‌واوكرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ژماره (22)ی ساڵی 2011 ته‌واوكرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای ده‌ركردنی پسوله‌ی باجی هه‌ڵمه‌تی نیشتیمانی بۆ بنیاتنانی قوتابخانه‌و باخچه‌ی منداڵان ته‌واوكرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای حه‌جری كشتوكاڵی ژماره (76)ی ساڵی 2012 ته‌واوكرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای ده‌سته‌ی پیشه‌سازی جه‌نگی.
له‌لایه‌كی تر ئه‌نجومه‌ن بڕیارێكی تاوتوێكرد بۆ كۆتایی هێنان به كاری ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان.
هه‌روه‌ها حه‌لبوسی ڕایگه‌یاند كه ده‌نگدان له‌سه‌ر ته‌واوكردنی دۆسیه‌ی ته‌واوكردنی پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌وه‌كاله‌ت و پله تایبه‌ته‌كان ده‌خرێته ناو خشته‌ی كاری دانیشتنه‌كان تا كۆتایی هاتنی ئه‌و وه‌رزه‌ی یاسادانان.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 22/6/2019 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
15/6/2019