رونكردنەوە

بە ئاماژەدان بە هەواڵێك كە ژمارەیەك دەزگای ڕاگەیاندن و پێگەی پەیوەندی كۆمەڵایەتی بڵاویان كردوەتەوە گوایە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیداوە لەسەر پێدانی ئیمتیازات بەو ئەندامانەی كە گۆڕاون، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ئەم رونكردنەوەیە دەدات:

یەكەم:- یاسای ئەنجومەنی نوێنەران و پێكهاتەكانی ژمارە (13) بۆ ساڵی 2018 كاری پێدەكرێت و باری یاسایی پەرلەمانتاران رێكدەخات.

دووەم:- ئەو پەرلەمانتارانەی گۆڕدراون بە پێی مادەی (52)ی دەستور بووە، لە دادگای باڵای فیدڕاڵی بە ئەحكامەكانی ژمارە (214/2018) و (213/2018) و (217/2018) و یەكخستنیان (15/2019) و ئەنجومەنی نوێنەران ئەو ئەحكامانەی جێبەجێ كردووە، جەختیش دەكەینەوە جێبەجێ كردنی ئەو بڕیارانەی لەلایەن دادگاوە دەركراوە هیچ بارگرانییەكی دارایی ناخاتە سەر ئەنجومەن.

سێیەم:- هیچ ئیمتیازاتێكی خانەنشینی نادرێتە پەرلەمانتارانی خولی ئێستا یان خولەكانی پێشوو بە سەرۆكی ئەنجومەن و جێگرەكانیشیەوە، یاسای خانەنشینی یەكگرتوو جێبەجی دەكرێت و ئەو یاسایە میكانیزمی خانەنشینی رێكدەخات و بەسەر سەرجەم فەرمانبەرانی دەوڵەت جێبەجی دەكرێت وەك جێبەجێ كردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی ژمارە (140 یەكخستنی 141/2018) دەرچوو لە (23/12/2018).