ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ ده‌دات له سه‌ر هه‌مواركردنی یاسای كۆمپانیاكان و كۆتایی دێنێت به خوێندنه‌وه‌ی پێنج یاسا
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 27/6/2019 له بیست و هه‌شته‌مین دانیشتنی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 180 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له‌سه‌ر هه‌مواركردنی یاسای كۆمپانیاكان و كۆتایی هێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی پێنج پڕۆژه یاسا.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن داوای له سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری كرد كۆبونه‌وه‌یه‌كی به په‌له ببه‌ستێت بۆ تاوتوێكردنی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی كارگه‌ی كبریتی مشراق و میوانداریكردنی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن به ئه‌نجامه‌كان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز نوێنه‌ری حكومه‌ت له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رونیكرده‌وه كه ستافی به‌رگری شارستانی ڕویانكرده شوێنی ئاگره‌كه‌و توانیان كۆنتڕۆڵی بكه‌ن و گوتی كه ئاگره‌كه دوره له كۆگاكانی كبریت.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پاڵاوتنی خاتو زاهیده محه‌مه‌د عبدالله عوبه‌یدی بۆ پۆستی وه‌زیری په‌روه‌رده.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت دۆسیه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی پۆسته‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌وه‌كاله‌ت له كاتی دیاریكراوی خۆیدا یه‌كلایی نه‌كاته‌وه، ئه‌وا پێویسته داواكارییه‌ك بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشكه‌ش بكات بۆ هه‌مواركردنی بڕگه‌ی تایبه‌ت به یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2019.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه یاسای چونه‌ناوه‌وه‌ی كۆماری عیراق بۆ ڕێكه‌وتنامه‌ی پاراستنی دایكایه‌تی ژماره (183)ی ساڵی 2000.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای په‌سه‌ندكردنی پرۆتۆكۆلی ساڵی 2014 ی ته‌واوكه‌ر بۆ ڕێكه‌وتنامه‌ی كاركردنی زۆره‌ملێ ژماره 29ی ساڵی 1930 ته‌واوكرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێكی ته‌واوكردو تاوتوێی پڕۆژه یاسای لێبوردنی گشتی له سزاكانی باج كرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی یاسای كۆمپانیاكان ژماره (21)ی ساڵی 1997.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ڕاپۆرتێكی خوێنده‌وه‌و تاوتوێی پڕۆژه یاسای وه‌به‌رهێنانی كانزایی كرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك و تاوتوێی پڕۆژه یاسای ده‌سته‌ی پیشه‌سازی جه‌نگی كرد.
له‌لایه‌كی تر، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن رونیكرده‌وه كه له دوای به‌رواری 30 مانگی حوزه‌یران وبه‌پێی یاسای بودجه‌ی گشتی، فه‌رمانه ئیداریه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رو پۆسته تایبه‌ته‌كان به‌وه‌كاله‌ت ڕاده‌گیرێت و ڕایگه‌یاند كه له وه‌رزی یاسادانانی داهاتودا ڕۆژانه ناوی ئاماده‌بون و ئاماده‌نه‌بونی په‌رله‌مانتاران بڵاوده‌كرێته‌وه.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 29/6/2019 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
27/6/2019