ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ ده‌دات له‌سه‌ر یاسایه‌ك و كۆتایی دێنێت به‌تاوتوێكردنی یاسای دادگای ئیتیحادی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 30/6/2019 له سییه‌مین دانیشتنی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 228 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له‌سه‌ر یاسایه‌ك و كۆتایی هێنا به تاوتوێكردنی یاسای دادگای ئیتیحادی و دوو یاسای خوێنده‌وه.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا به‌ڕێز حه‌لبوسی ڕایگه‌یاند كه به‌م نزیكانه رونكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به ده‌نگدان له‌سه‌ر پله تایبه‌تیه‌كان ده‌گاته ئه‌نجومه‌ن و گوتی كه ئه‌نجومه‌ن ئازاده له په‌سه‌ندكردن یان ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته له دانیشتنی داهاتودا.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای په‌سه‌ندكردنی ڕێكه‌وتنامه‌ی خۆدورگرتن له دوولایه‌نه‌ی باج و سه‌رانه‌و قه‌ده‌غه‌كردنی خۆدزینه‌وه له باجی سه‌رمایه‌و داهات له نێوان حكومه‌تی كۆماری عیراق و حكومه‌تی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو.
دواتر لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ڕاپۆرتێكی پێشكه‌ش كرد سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و مه‌ینه‌تیه‌كانی پارێزگا ڕزگاركراوه‌كان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆك حه‌لبوسی دوپاتیكرده‌وه كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن نوسراوێكی ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردوه بۆ كاركردن به‌یه‌ك مۆڵه‌تی ئاسایش كه بتواندرێت سه‌رچاوه‌ی ده‌رچونی به‌ئاسانی بزانرێت و سزای ئه‌و كه‌سانه بدرێت ئه‌وانه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی خراپ ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی مۆڵه‌تی ئاسایش.
له‌لایه‌كی تر، ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای بودجه‌ی گشتی كۆماری عیراق ژماره 1 ی ساڵی 2019.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی پڕۆژه یاسای دادگای ئیتیحادی كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری یاسای پاراستنی كه‌سه‌كان له ونبونی زۆره‌ملێ.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی سێ شه‌ممه 2/7/2019 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
30/6/2019